سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق: تێكچوونی ئاسایشی سووریا كاریگه‌ریی له‌سه‌ر عێراق ده‌بێت
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:
عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پێیوایه، تێكچوونی ره‌وشی ئه‌منی سووریا كاریگه‌ریی راسته‌وخۆی لهسهرئاسایشی عێراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌یه‌كی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندی به عادل عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌و پرسی كشانه‌وه‌ی پێشوه‌خته‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكای له سووریا بۆ روونكردووهتهوهو ته‌ئكیدی كردووه‌ته‌وه كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له هاوكارییه‌كانی بۆ شه‌ڕی دژی داعش و تیرۆر له عێراق و ناوچه‌كانی دیكه‌دا".
به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا باسی هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی عێراقی بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و رێگه‌گرتن له ده‌ستوه‌ردانه‌كانی كاروباری وڵات و ته‌واوكردنی پێكهاته‌ی كابینه‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌ته‌وه".
له به‌یاننامه‌كه‌ی ئۆفیسی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیراندا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه عادل عه‌بدولمه‌هدی به مایك پۆمپیۆی گوتووه: "پێشكه‌وتنی بواری ئاسایش و چاره‌سه‌ركردنی پرسه سیاسییه‌كان، په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆیان به ئاسایشی عێراق و سه‌قامگیریی ناوچه‌كه‌وه هه‌یه".