حه‌لبووسی به‌ڵێنێك به كورد ده‌دات
په‌یوه‌ندی به پرسی دادپه‌روه‌رییه‌وه هه‌یه
K24- هه‌ولێر:
محه‌مه‌د حه‌لبووسی، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێن بە كورد دەدات، ژمارەیەك دادوەری كورد بۆ دەستەی دادوەران و دادگای تەمیز دەنگیان پێ بدرێت.
ھەندرێن دۆسكی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە كوردستان24ی راگەیاند، لە كۆبوونەوەی نێوان حەلبووسی و فراكسیۆنە كوردستانییەكان، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڵێنیداوە، ژماره‌یه‌ك دادوه‌ری كورد لە ناو ئه‌و 12 دادوەرانه جێگیربكرێن، كه بڕیاره له داهاتوودا بۆ ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ران و دادگای پێداچوونه‌وه دیاری بكرێن و دەنگیان پێ بدرێت.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده، حه‌لبووسی داوای لە لیژنەی یاساییش كردووە، ناوی ژمارەیەك دادوەر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بەرز بكاته‌وە.
ئاماژەی بەوەش كرد، سبەی پەرلەمان كۆدەبێتەوە و بڕیارە پێكھاتەی كابینەی حكومەت تەواو بكرێت.
H.B