كاروانێكی سه‌ربازی توركیا گه‌یشته سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان
ته‌واوی ئۆتۆمۆبیل و پێداویستی سه‌ربازیان له‌گه‌ڵه
K24- هه‌ولێر:
سوپای توركيا كاروانێكی ديكه‌ی چه‌ك و پێداویستی سه‌ربازیى به ژماره‌یه‌ك تانك و كامیۆن و زریپۆشه‌وه ره‌وانه‌ی پارێزگای كلیسی سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستانی كرد.
ئاژانسی ئه‌نادۆڵۆی توركی بڵاویكرده‌وه، "سوپای توركیا كاروانێكی نوێی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی به ته‌واوی پێداویستی سه‌ربازییه‌وه ره‌وانه‌ی قه‌زای "بیلێ"ـى سه‌ر به پارێزگای كلیسی باكووری كوردستان كردووه و هێزێكی پۆلیسیش یاوه‌ری كاروانه سه‌ربازییه‌كه ده‌كات".
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی توركی، ئه‌و هێزه سه‌ربازییه‌ی ره‌وانه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه كراوه، له‌سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
H.B