ئۆتۆمبێلێک هاوشێوەی فیلمەکان دەفڕێت

شۆفێرەکەی خەوی لێکەوتووە و لە ئاسمان خەبەری بووەتەوە

K24 – هه‌ولێر:

دوای ئەوەی شوفێرەکەی خەو دەیباتەوە و خۆی دەکێشێت بە بەربەستێکدا، ئۆتۆمبێلێک حەوت مەتر لە ئاستی زەوی بەرزدەبێتەوە.

لە وڵاتی سلۆڤاکیا، شوفێرێک کە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (بی ئێم دەبلیو)ی پێیە، خۆی بە بەربەستتێکدا دەکێشێت و ئۆتۆمبێلەکەی هاوشێوەی فیلمەکان بەرزدەبێتەوە، بەڵام بە سەلامەتی دەردەچێت.

پۆلیسی شاری برادێیۆڤ لە وڵاتی سلۆڤاکیا بە سایتی مێترۆیان گوتووە: "شۆفێرەکە سەرخۆش نەبووە، بەڵکو خەوی لێکەوتووە، رووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە".

H.J