عێراق جەخت لە پابەندبوونی بە جێگیركردنی بازاڕی نەوت دەكاتەوە

دەیەوێت ھەماھەنگی لەگەڵ وڵاتان پێش بخات

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، عێراق ھەموو ھەوڵی خۆی دەدات، بۆ ئەوەی بە ھەماھەنگی لەگەڵ رێكخراوی ئۆپێك جێگیربوون لە بازاڕی نەوتدا تۆمار بكات.

سامر ئەلغەزبان، وەزیری نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاشكرای كرد، پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و وڵاتانی ئەندام لە رێكخراوی ئۆپێك و دەرەوەی ئۆپێك، لە سەرجەم بوارە ئابووریی و سیاسییەكان پەرەی سەندووە و ئێستا عێراق رۆڵێكی گرنگ دەبینێت بۆ ئەوەی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ئەو وڵاتانە ئابووری وڵات پێش بخەن، ئەویش لە رێگەی بەرەوپێشبردنی پڕۆژە ھاوبەشەكانی نێوانیان و ئەو سیاسەتە نوێیەی كە عێراق گرتوویەتەبەر، بۆ گەشەسەندی ئابووری سەركەوتنی خێراتر تۆماردەكات.