دابەزینی نەوت ئەمەریكا تووشی دڵەڕاوكێ دەكات
كاریگەری نەرێنی دەبێت
K24 - ھەولێر
دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕە جیھانییەكاندا، دڵەراوكێی لە ئەمەریكا دروستكردووە.
دابەزینی نرخی نەوت دڵەراوكێیەكی زۆری لە ئەمەریكا دروستكردووە و بە بڕوای ژمارەیەك لە شارەزایان، ئەو دابەزینە دەبێتە ھۆكاری دروستبوونی قەیرانێكی گەورە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر ئابووری جیھان بە گشتی دەبێت.
سەرۆكی پێشووی كۆمپانیای شێل كە تایبەتە بە نەوت رایگەیاند، ئەو دابەزینە كە لە نرخی نەوتدا تۆماردەكرێت و لە ئاستەكانی 45 دۆلارە بۆ ھەر بەرمیلێك لە ئەمەریكا، زۆر ترسناكە و مەترسی دروستبوونی قەیرانی ئابووری گەورەی لێدەكەوێتەوە، چونكە ئەگەر بێت و بگاتە كەمتر لە 40 دۆلار، ئەوە دەستبەجێ كاری لێدانی بیرە نەوتی دەوەستێت بەو پێیەی كە كۆمپانیاكان توانای تێچووی لێدانی ئەو بیرانەیان نییە.
ئەمە لە كاتێكدایە نرخی نەوتی خاو لە ئەمەریكا بۆ كەمترین ئاستی 17 مانگی رابردووی دابەزیووە بەجۆرێك لەماوەی ئەمساڵدا بەرێژەی 24% دابەزیووە.