پێش سەری ساڵ پارەی گەنمی جوتیاران خەرج دەكرێت
دۆسیەكە بۆ سێ رۆژی دیكە دواخرا
K24 - ھەولێر
بڕیارە پێش سەری ساڵی نوێ پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان خەرج بكرێت.
فارس حوسێن (مام فارس) سەرۆکی رێکخراوانی جوتیارانی سەردەم لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرای كرد: "ئەمڕۆ 23/12/2018 بڕیار بوو ئەنجامی بڕیاری دادگای رەسافە وەربگرینەوە لە بارەی شایەستە داراییەکانی جوتیاران، بەڵام، بەهۆی سەرقاڵی دادگا لەبەر سەری ساڵ و زۆری دۆسییەکان، بۆ سێ رۆژی تر دواخرا".
جەختیش دەكاتەوە، خەرجكردنی ئەو پارەیە ناگاتە سەری ساڵی نوێ.
ئەوە لەكاتێكدایە ھێشتا حكوومەتی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ ھەرسێ ساڵی 2014 و 2015 و 2016 خەرج نەكردووە.
پێشتر محهمهد ئهمین فارس، ئهندامی لیژنهی كشتوكاڵ و سهرچاوەكانی ئاو لە پەرلەمانی عێراق به كوردستان24ی راگهیاندبوو: "دوای چەندین دانیشتن وەزیری بازرگانی عێراق بەڵێنیدا كە پارەی گەنمی جوتیارانی ھەرێمی كوردستان خەرج بكەن".