ماكرۆن: كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ريكا له سووريا مايه‌ى داخه
په‌ژاره‌ى خۆى بۆ بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌ربڕى
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، ئيمانوێڵ ماكرۆن په‌ژاره‌ى خۆى بۆ بڕيارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له سووريا ده‌ربڕى.
له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه له ميانهى گه‌شته‌كه‌ى بۆ وڵاتى چاد ئه‌نجاميدا، ماكرۆن گوتى: هه‌ست به په‌ژاره‌يه‌كى زۆر ده‌كه‌م له باره‌ى ئه‌و بڕياره‌ى واشنتن سه‌باره‌ت به سووريا ده‌ريكردووه.
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، ئيداره‌ى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپ بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا بكێشێته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر