"پارتى دهتوانێت لهگهڵ پێكهاتهكان حكومهت پێكبهێنێت"
بەڵام ناخوازێت ئەوە رووبدات و ئامانجیەتی لایەنەكانی دیكەش بەشداری پێبكات
K24 – ههولێر:
ئهندامى پهرلهمانى كوردستان له فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان، رێبوار بابكهيى رايگهياند، پارتى دهتوانێت لهگهڵ پێكهاتهكان كابينهى نوێى حكومهت پێكبهێنێت.
بابكهيى له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 روونيكردهوه، پارتی دەیەوێت تا دوایین كاتی گفتوگۆكردن لەسەر پێكھێنانی کابینەی نوێ لەگەڵ لایەنەكان بەردەوام بێت، بهڵام بژاردەی دیكەی لەبەردەستە و دەتوانێت لەگەڵ پێكھاتەكان حكومەت پێكبھێنێت، بەڵام ناخوازێت ئەوە رووبدات و ئامانجیەتی لایەنەكانی دیكەش بەشداری پێبكات.
لە بەرامبەردا پەرلەمانتارێكی یەكێتی نيشتمانى كوردستان رايگهياند، یەكێتی ھیچ كات نابێتە ئۆپۆزيسیۆن و ناشبێت پارتی بیر لەو ھەنگاوە بكاتەوە.
پارتی ديموكراتى كوردستان لە سەر ئاستی ھەرێمی كوردستان یەكەمە و یەكێتی دووەم، بەڵام بەرپرسانی یەكێتی ئەنجامەكانی ھەڵبژاردن وردتر دەبینن، كە پارتی لە ھەولێر و دھۆك یەكەمە و یەكێتیش لە سلێمانی و ھەڵەبجە.
وابڕیارە لە چەند رۆژی داھاتوودا جارێكی دیكە پارتی بە جیا لەگەڵ یەكێتی و گۆڕان كۆببێتەوە، ئەگەر لە كۆبوونەوەكانی سەرەتادا، مێشكی یەكتریان تەواو نەخوێندبێتەوە، ئەوا ئێستا ھەرسێ لایەن بەتەواوی لەیەكتر حاڵین كە خۆیان چیان دەوێت و بەرامبەرەكانیشیان چیان دەوێت، بۆیە بە خوێندنەوەی ئاماژەکان رەنگە پێكھێنانی حكومەت نزیكتر بوبێتەوە، بەڵام شیرازەی حکومەتەکە تا ئێستا روون نییە.