ترەمپ شوێنگرەوەی "سەگە هارەکەی" دەستنیشان کرد
پێشتر وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستی لەکارکێشابووەوە
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕیاڕیدا، پاتریک شاناهان، جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە جێگای جیم ماتیس، وەزیری بەرگری پێشووی ئەمەریکا دابنێت.
بەهۆی نەسازانی سیاسی لەگەڵ ترەمپ، بە تایبەت لەسەر پرسی سووریا و کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لەو وڵاتە، ماتیسی وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەستی لەکارکێشایەوە، دۆناڵد ترەمپیش لە توتێکدا، پاتریک شاناهانی وەک وەزیری بەرگری نوێ هەڵبژارد.
سەرۆکی ئەمەریکا لە لە تویتێکدا نووسیویەتی: "دڵخۆشم کە رایدەگەیەنم، پاتریک شاناهان، جێگری وەزیری بەرگری بەهرەداری ئێمە، لە 1ی کانوونی دووەمی 2019، وەک وەزیری بەرگری دەستبەکار دەبێت".
پێشتر و هەر لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ترەمپ بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ماتیس رایگەیاندبوو :"ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م پێدایت كاتێك وه‌ك وه‌زیری به‌رگریی ده‌ستنیشانم كردیت، له كاتێكدا باراك ئۆباما، سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌ره‌فمه‌ندانه دهریكردبوویت، من ده‌رفه‌تێكی دیكه‌م به جه‌یمس ماتیس داوه، ئه‌و سه‌رچاوانه‌م بۆ دابین كرد كه نه‌یبوو، راسته هاوپه‌یمانانمان زۆر گرنگن، به‌ڵام ئه‌وكاته نا كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆخۆیان به‌كارده‌هێنن".
جیم ماتیس تەنها سیاسی ئەمەریکا نییە کە دژی سیاسەتی کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایە لە سووریا، بەڵکو چەندین سیناتۆر و بەرپرسی سیاسی و سەربازیی دیکەش، رەخنەیان لەو بڕیارە گرتووە.
بۆ زۆرێک لەو بەرپرسە ناڕازییانە، بڕیارەکەی ترەمپ پێچەوانەی سیاسەتی پلان بۆداڕێژراوی ئەمەریکا بووە و ئەوان بە بڕیارەکە دووچاری سەرسوڕمان بوون.
پاتریک شاناهان بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە ئەندازیاری میکانیک و ماستەری لە بازرگانیی کارگێڕی لە ئەمەریکا بەدەستهێناوە، پێش بوونی بە جێگری وەزیری بەرگری ئەمەریکاش، کاری بازرگانیی کردووە و ئەندامی بۆردی چەند زانکۆیەکی ئەمەریکا بووە.
H.J