كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاریكرا
ماتیس واژۆی له‌سه‌ر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كه‌ناڵی CNN ـی ئه‌مه‌ریكی، له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ده‌ست به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكرێت و جه‌یمس ماتیس، پێش ئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه، فه‌رمانی كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا واژۆ كراوه‌و وه‌زیری ده‌ست له كاركێشاوه‌ی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا یه‌كێكه له‌وانه‌ی واژووی له‌سه‌ر فه‌رمانه‌كه كردووه".
كه‌ناڵه ئه‌مه‌ریكییه‌كه له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداری وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا "پێنتاگۆن" بڵاویكردووه‌ته‌وه: "واژۆ له‌سه‌ر فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی تایبه‌ت به سووریا كراوه‌و كات و شێوازی كشانه‌وه‌ی یه‌كه‌كانی سوپای ئه‌مه‌ریكا له سووریا دیاریكراوه".
سه‌رچاوه‌كه‌ی سی ئێن ئێن ده‌ڵێت: "پێده‌چیت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا به‌شێوه‌ی كرده‌یی ده‌ست به‌جێبه‌جێكردنی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا بكرێت".
رۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو، (19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2018) له بڕيارێكى كتوپڕدا دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا بڕياريدا سوپاى وڵاته‌كه‌ى له ناوچه كوردييه‌كان و ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده له باكوورى سووريا و رۆژهه‌ڵاتى فورات بكێشێته‌وه.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا و پشتكردنى له هێزه‌كانى هه‌سه‌ده دواى ئه‌وه دێت له چه‌ند ساڵى رابردووى شه‌ڕى داعشدا، ئه‌و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه زۆرينه‌ى ره‌هايان كوردن، شه‌ڕيان له دژى داعش ده‌كرد.
كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا له كاتێكدايه توركيا هێزه‌كانى له نزيك منبج و حه‌له‌ب و ناوچه سنوورييه‌كان كۆكردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له‌شكركێشى بكاته سه‌ر ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتى هه‌سه‌ده و كۆتايى به ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوه‌به‌رى هێزه كوردييه‌كان له ناوچه‌كه بهێنێت.