ئه‌ردۆغان دڵنیایی ده‌داته تره‌مپ
تره‌مپ: ئه‌ردۆغان ده‌توانێ پاشماوه‌كانی داعش بنبڕ بكات
K24 - هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ سەرۆککۆماری ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمەریکا رایگه‌یاند: "رەجەب تەیب ئەرۆغان دڵنیایی کردوومه‌ته‌وه کە هه‌موو پاشماوه‌كانی داعش كه لە سووریا ماوون بنبڕ بكات".
ئه‌وه له كاتێكدایه، پێشتر کۆشکی سپی هەر گفتۆگۆیه‌کی لە گەڵ تورکیا سەبارەت بە کشانەوەی هێزە سەربازییه‌كانی ئەمەریکا لە سووریا رەتکردبووه‌وه.
پاش بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا زۆربەی كاره‌کتەرە سه‌ره‌كییه‌كانی ئەورووپا و تەنانەت هاوپەیمانەکانی دۆناڵد تره‌مپ و ئه‌ندامانی حزبەکەی خۆیشی دڵگرانی و خەمباری خۆیان بە داهاتووی هێزەکانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" ده‌ربڕی. هەروەها ئه‌گه‌ری ئەوە هەیە کە ئەمجارە تورکیا هێرش بكاته سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ی هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه كه به درێژكراوه‌ی "په‌كه‌كه" ناویان ده‌بات.
تره‌مپ لە هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، لە بارەی هێزو توانای سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ شکەستهێنان بە داعش لە سووریا گووتی:" ئەو پیاوێكه دەتوانێت ئەم کارە ئەنجام بدات و تورکیا دراوسێیه‌کی نزیکتری سووریایە"
President @RT_Erdogan of Turkey has very strongly informed me that he will eradicate whatever is left of ISIS in Syria....and he is a man who can do it plus, Turkey is right “next door.” Our troops are coming home!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 24, 2018