"ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت سوپای عێراق شوێنی هێزه‌كانی له سووریا پڕبكاته‌وه"
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا داوای چوونه ناو خاكی سووریا له به‌رپرسانی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له میانی گفتوگۆ تهلهفۆنییهكانیدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق، داوای كردووه هێزه‌كانی عێراق تا قوڵایی 70 كیلۆمه‌تر بچنه ناو خاكی سووریا بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه كه پاش كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته درووست ده‌بێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی سیاسی به كه‌ناڵی سكای نیووز عه‌ره‌بی گوتووه: "وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا داوای له عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كردووه پشت به ئه‌ركێكی نوێی سوپای عێراق یان هێزێكی تایبه‌ت ببه‌ستن، بۆ ئه‌وه‌ی به درێژایی 70 كیلۆمه‌تر بچنه ناو خاكی سووریاوه تا بۆشاییه پڕبكه‌نه‌وه كه به‌هۆی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا درووست ده‌بێت".
ئه‌و ده‌نگۆیانه له كاتێكدا هێشتا هیچ به‌رپرسێكی باڵای سیاسی و سه‌ربازی عێراق و ئه‌مه‌ریكا، به فه‌رمی زانیاریی له‌و شێوه‌یان پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه.