لايه‌نه‌كان بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر كانديدى دوو وه‌زاره‌ت گه‌يشتنه رێككه‌وتن
دوا خستنى پرسى ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌ته ئه‌منييه‌كه
K24 – هه‌ولێر:
لايه‌نه‌كان گه‌يشتنه رێككه‌وتن له‌سه‌ر متمانه دان به كانديدى دوو وه‌زاره‌ت و دوا خستنى پرسى ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو وه‌زاره‌ته ئه‌منييه‌كه.
ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق، له كوتله‌ى ميحوه‌ر، سه‌عدون دلێمى رايگه‌ياند، سه‌ركرده‌ى كوتله سياسييه‌كان رێككه‌وتن له‌سه‌ر ده‌نگدان به كانديدانى هه‌ريه‌ك له وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده و كۆچ و كۆچبه‌ران.
گوتيشى: پرسى هه‌ريه‌ك له كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ دوا ده‌خرێت بۆ كاتێكى ديكه.
له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كاتى ده‌نگدان بۆ كانديدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى، گرژى درووست بوو و ده‌سته‌ى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ناچار كران شوێنه‌كانى خۆيان بهجێبهێڵن.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران بۆ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌مى پڕۆژه ياساى بودجه و ده‌نگدان له‌سه‌ر دوو كانديدى كابينه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى دانيشتنێكى ئه‌نجامدا.
دواى درووستبوونى گرژى، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌ردوو كوتله‌ى هاوپه‌يمانى ئيسلاح و بنياتنانه‌وه و كوتله سوننى و كوردييه‌كان كۆبوويه‌وه.