به‌غدا 88 پێگه‌ى بره‌ودان به‌ فرۆشتنى چه‌ك و كارى تيرۆريستى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان داخست

عێراق شه‌ڕى برده‌ ناو تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان

K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق رايگه‌ياند، 88 هه‌ژمار و ئه‌كاونتيان له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كان داخستووه‌، كه‌ بره‌ويان به‌ تيرۆر و توندڕه‌وى و فرۆشتنى چه‌ك ده‌دا.

وه‌زاره‌تى ناوخۆى عێراق روونيكردووه‌ته‌وه‌، تيمى ئاى تيى سه‌ر به‌ به‌ڕێوبه‌رايه‌تى ته‌كنيك و زانيارى ئاژانسى هه‌واڵگرى و لێكۆڵينه‌وه‌ى ئيتيحادى سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تى ناوخۆ توانيويانه‌ 88 ئه‌كاونت و هه‌ژمار له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانى فه‌يسبووك و تويته‌ر و ئينستگرام دابخه‌ن، كه‌ بره‌ويان به‌ فرۆشتنى چه‌ك و تيرۆر ده‌دا. 

سه‌رچاوه‌: RT

ئ.ر