دوو وه‌زيرى ديكه‌ى حكومه‌تى عادل عه‌بدولمه‌هدى متمانه‌يان پێدرا
كانديدى وه‌زيرى به‌رگرى ره‌تكرايه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
نوێنه‌ران ره‌تيان كرده‌وه متمانه بده‌نه فه‌يسه‌ڵ جه‌ربا بۆ وه‌زيرى به‌رگرى و بۆ كانديدى وه‌زاره‌تى ناوخۆش رێژه‌ى ياسايى دانيشتنه‌كه نه‌ما و كانديدى دوو وه‌زاره‌تيش متمانه‌يان پێدرا.
هه‌ريه‌ك له شەیما خەلیل بۆ وەزارەتی پەروەردە و نەوفل بەها مو‌سا بۆ پۆستی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران متمانه‌يان پێدرا.
ئه‌مڕۆ ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران پرسى متمانه به‌خشينى به كانديده‌كان خسته به‌رنامه‌ى كارييه‌وه.
به هۆى كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى به‌رگرى و ناوخۆ كێشه و ئاڵۆزى له ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران درووست بوو.
به‌و هۆيه‌وه، سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران، محه‌ممه‌د حه‌لبووسى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى كوتله‌كانى ئه‌نجوومه‌ن كۆبوويه‌وه.
دواى كۆبوونه‌وه‌كه، به زۆرينه‌ى ده‌نگ متمانه دان به كانديدى وه‌زاره‌تى به‌رگرى فه‌يسه‌ڵ جه‌ربا ره‌تكرايه‌وه.
هه‌روه‌ها ته‌نيا 136 نوێنه‌ر له دانيشتنه‌كه مانه‌وه و به‌و هۆيه‌وه، رێژه‌ى ياسايى دانيشتنه‌كه ته‌واو نه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ له‌سه‌ر كانديدى وه‌زيرى ناوخۆ بدرێت.
دواتر هه‌ريه‌ك له كانديدى وه‌زاره‌ته‌كانى كۆچ و كۆچبه‌ران و په‌روه‌رده متمانه‌يان پێدرا.
سه‌باره‌ت به پۆستى وه‌زاره‌تى داد، به هۆى رێكنه‌كه‌وتنى پارتى و يه‌كێتى له باره‌ى ئه‌و پۆسته‌وه، هێشتا ناوى كانديدێكى كورد پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران نه‌كراوه.