به‌وێنه و ڤیدیۆ.. سێ هێز له ده‌وروبه‌ری مونبج ده‌ستیان به جووڵه‌كردووه
توركیا له‌شكركێشی ده‌كات.. سوپای سووریا گه‌یشته نزیك شاره‌كه.. ئۆپۆزسیۆنیش ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕ ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
گروپێكی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سووریا، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتگیری ده‌كرێت، دووپاتیكرده‌وه، "هێزی زیاتریان له پێگه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری مونبج كۆ كردووه‌ته‌وه"، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه سوپاكانی هه‌ریه‌ك له توركیا و سووریا له ناوچه‌كه ده‌ستیان به جووڵه كردووه.
له‌مباره‌یه‌وه یوسف مه‌حموود، وته‌بێژی گروپی چه‌كداری توندڕه‌وی ناسراو به "سوپای نیشتیمانی"، كه له‌لایه‌ن ئه‌نقه‌ره‌وه پشتیوانی ده‌كرێت، رایگه‌یاند، "شه‌وی رابردوو هێزێكی زیاتری چه‌كداریمان ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری مونبج كردووه، بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاری بۆ جه‌نگ بكه‌ن".
قوات المعارضة #السورية تحشد قواتها العسكرية تمهيداً لتحرير مدينة #منبج من ميليشيا الكرد في ريف حلب الشرقي.
— علي الاسماعيل (@aliesmaeell) December 24, 2018
2018/12/24 pic.twitter.com/xb9KoLlOzC
هاوكات میدیاكانی توركیا بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی ئه‌و گروپه له سنووری مونبج و گه‌یشتنی هێزێكی زۆری سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر سنووری رۆژئاوای كوردستان به "گه‌وره‌ترین له چه‌ند ساڵی رابردوودا" وه‌سف ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌مباره‌یه‌وه سه‌چاوه میدیاییه ناوخۆییه‌كان رایانگه‌یاندووه، "به‌مدواییانه 10 كاروانی سه‌ربازی توركیا، كه پێكهاتوون له 300 سه‌رباز و زیاتر له 50 هه‌ڵگری تۆپ و ئۆتۆمۆبیلی گواستنه‌وه، له‌رێگه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری حوار كلێس له‌گه‌ڵ شارۆچكه‌ی راعی رۆژهه‌ڵاتی حه‌له‌ب، گه‌یشتوونه‌ته ناو خاكی سووریا و، له‌و خاڵه سه‌ربازییانه‌ی هێزه‌كانی توركیا جێگیربوونه، كه ده‌كه‌ونه باكووری رۆژئاوای مونبج".
ئاماژه‌یان به‌وه‌شداوه، "ئه‌و هێزانه له كۆكراوه‌ی گرنگترین لیواكانی تۆپخانه و كه‌تیبه‌كانی سوپای توركیا پێكهاتوون".
#شبكة_أخبار_ريف_حلب_الغربي
— شبكة أخبار ريف حلب الغربي NNCBW (@NNCBW) December 23, 2018
وصول تعزيزات عسكرية #تركية الى أطراف شرق الفرات pic.twitter.com/vKmBd1oFvg
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هێشتا هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له مونبج ماون و له ئه‌ركه سه‌ربازییه‌كانیان له‌و شاره به‌رده‌وامن.
US servicemen didn't leave the north-eastern Syrian city of #Manbij, and they continue patrolling its streets, eyewitnesses told Sputnik. On the video, shot on Sunday morning, one can see a column of four military cars with US flags patrolling Manbij's Jisr As-Sarb street pic.twitter.com/Zx9xvkS4OH
— Sputnik Insight (@Sputnik_Insight) December 24, 2018
#US forces in #Manbij this morning. The people are telling them their fear about Turkey/jihadist,that they are disappointed about the Trump decision to withdraw from Syria. I want to personally thanks the forces on the ground for their work as it's not their decision to pull out. pic.twitter.com/PbI17VlkMA
— International Volunteers Report (@VolunteerReport) December 24, 2018
به‌گوێره‌ی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیاییش، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی هێزێكی زۆری سه‌ربازی كه له ئۆتۆمۆبیل و سه‌رباز و پێداویستی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی پێكهاتوون، ره‌وانه‌ی گوندی تایه‌ی باشووری مونبج كردووه، ئه‌مه‌ش دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی جێگیربوونی ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز، كامیۆن، زریپۆش و تانكی سه‌ربازی سوپای رژێمی سووریا له نزیك ئه‌و شاره، بۆئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بچنه ناو شاره‌كه.
لایه‌نگرانی سوپای سووریاش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، به‌م نزیكانه "شێره‌كانی هه‌واڵگه‌ری ئاسمانی" ده‌چنه ناو شاری مونبج.
#Syria #منبج #Manbij #Aleppo #NorthAleppo #NorthernAleppo
— IvanSidorenko1 (@IvanSidorenko1) December 23, 2018
Unconfirmed Posts :
Tomorrow god willing, the Lions of Mukhabarat El Jaweyeh( airforce intelligence ) will enter to manbij
May God protect you dear leader
Brigadier General Suheil al Hassan pic.twitter.com/mtApKCVhbI
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌دام حه‌مه‌د، وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات له مونبج ئه‌و زانیارییانه‌ی پشتڕاست كرده‌وه، كه هێزێكی زۆری سوپای سووریا له نزیك مونبج جێگیربووه و گوتیشی: "ئێمه نازانین ئاخۆ ئه‌و هێزانه نیازیان وایه بچنه ناو شاره‌كه یان نا، چونكه گۆڕانكارییه‌كانی سووریا خێران و له كاتژمێرێكه‌وه بۆ یه‌كێكی دیكه پێشهاتی نوێ روو ده‌ده‌ن".
پێشبینی ده‌كرێت له قۆناغی داهاتوودا پێشبڕكێیه‌كی سه‌خت له‌نێوان گروپه‌كانی ئۆپۆزسیۆن و سوپای توركیا له لایه‌ك و سوپای سووریا له لایه‌كی دیكه‌وه له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی مونبج ده‌ستپێ بكات، و هه‌ر یه‌كه‌یان هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و بۆشاییه پڕ بكاته‌وه، كه به بڕیاره له‌ناكاوه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا ده‌خوڵقێت.
H.B