سه‌رۆكايه‌تى توركيا: ئه‌م هه‌فته‌يه شاندێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات
بۆ تاوتوێكردنى پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى توركيا، رايگه‌ياند، شاندێكى سه‌ربازى ئه‌مه‌ريكا ئه‌م هه‌فته‌يه سه‌ردانى ئه‌نقه‌ره ده‌كات بۆ تاوتوێكردنى پرسى كشانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مه‌ريكا له سووريا و هه‌ماهه‌نگى نێوان هه‌ردوولا.
گوته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى توركيا، ئيبراهيم كالن له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا گوتى: هه‌ماهه‌نگى نێوان توركيا و ئه‌مه‌ريكا ته‌نيا له بوارى سه‌ربازيدا كورت نابێته‌وه.
روونيشيكرده‌وه، ئه‌ردۆغان له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا به سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا، دۆناڵد تره‌مپى راگه‌ياندووه، توركيا پێويستى به‌وه نييه يه‌په‌گه شه‌ڕى داعش بكات.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، ئه‌ردۆغان به‌ڵگه‌ى به‌هێزى بۆ تره‌مپ خستووه‌ته‌ڕوو، هه‌ر بۆيه تره‌مپ بڕياريداوه سوپاكه‌ى له سووريا بكێشێته‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ
ئ.ر