تره‌مپ: سعووديه سووريا بنياتده‌نێته‌وه
سعووديه رازيبووه خه‌رجى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا له برى ئه‌مه‌ريكا بگرێته ئه‌ستۆ
K24 – هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا له رێگه‌ى تويته‌ره‌وه ئاشكرايكرد، حكومه‌تى سعووديه رازيبووه خه‌رجى بنياتنانه‌وه‌ى سووريا له برى ئه‌مه‌ريكا بگرێته ئه‌ستۆ.
تره‌مپ نووسيويه‌تى: سعووديه رازى بوو، خه‌رجى پێويست بۆ بنياتنانه‌وه‌ى سووريا له برى ئه‌مه‌ريكا بگرێته ئه‌ستۆ.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: ئه‌وه چه‌ند باشه وڵاتێكى زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند، له بنياتنانه‌وه‌ى دراوسێكه‌ى به‌شدارى بكات له باتى وڵاتێكى مه‌زن. ئه‌مه‌ريكا پێنج هه‌زار ميل له سوورياوه دووره، هه‌ربۆيه سوپاس بۆ سعووديه.