ئه‌ردۆغان: ناهێڵين كوردى سووريا له ژێر چه‌پۆكى په‌كه‌كه بمێننه‌وه
له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئازادييه بۆ برايانى عه‌ره‌ب و كورد له‌وێ
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياند، "چوونى توركيا بۆ سووريا له پێناو گه‌ڕانه‌وه‌ى ئازادييه بۆ برايانى عه‌ره‌ب و كورد له‌وێ".
ئه‌ردۆغان گوتيشى: "پرسى سووريا پرسى ئازادى و يه‌كپارچه‌يى خاكه‌كه‌يه‌تى. نه‌ك پرسى عه‌ره‌ب و كورد و توركمان".
هه‌روه‌ها گوتى: "توركمانى سووريا براى ئێمه‌ن و سه‌لامه‌تى و سه‌قامگيرى ئه‌وان پرسى ئێمه‌يه".
له باره‌ى كورديشه‌وه گوتى: "توركيا رێگه نادات كوردانى سووريا له ژێر چه‌پۆكى رێكخراوى په‌كه‌كه‌ى تيرۆريست بن".
سه‌رۆكى توركيا له باره‌ى عه‌فرين و جه‌رابلوسيشه‌وه گوتى: "له ميانى هه‌ردوو ئۆپراسيۆنى قه‌ڵغانى فورات و چڵه زه‌يتوون، ئۆقره‌يى و سه‌قامگيريمان بۆ عه‌فرين و جه‌رابلووس گێڕاوه‌ته‌وه و سووريشين له‌سه‌ر پاككردنى شنگال له تيرۆريستان بۆ ئه‌وه‌ى ناوچه‌كه سه‌قامگير بێت".
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵ