تره‌مپ كرۆكی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ماتیس ئاشكرا ده‌كات
"ئێمه پاره‌یه‌كی زۆر له سوپای وڵاتانی جیهان خه‌رج ده‌كه‌ین"
K24- هه‌ولێر:
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا خاڵی هه‌ره سه‌ره‌كی ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ جێمس ماتیس، وه‌زیری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
له تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر تره‌مپ نووسیویه‌تی، "ژماره‌یه‌كی كه‌می ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی پیران له‌و باوه‌ڕه‌دان، من حه‌ز به‌وه ناكه‌م هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی دیكه‌دا بكه‌م".."ئه‌وان هه‌ڵه‌ن".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، "به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه باش نییه ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك له‌و وڵاتانه سوود له دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن، جا چ له بواری پاراستنی سه‌ربازی بێت یانیش بۆ بازرگانی".
....We are substantially subsidizing the Militaries of many VERY rich countries all over the world, while at the same time these countries take total advantage of the U.S., and our TAXPAYERS, on Trade. General Mattis did not see this as a problem. I DO, and it is being fixed!
— Donald J. Trump (@realDonaldTrump) December 24, 2018
تره‌مپ جه‌ختیشی كرده‌وه، "ئێمه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو پاره به سوپای زۆرێك له وڵاتانی ده‌وڵه‌مه‌ندی جیهان ده‌ده‌ین، جگه له‌مه ئه‌و وڵاتانه له‌ڕووی بازرگانیشه‌وه سوود له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرن و ماتیس ئه‌مه‌ی به گرفت نه‌ده‌زانی، به‌ڵام به‌لای منه‌وه ئه‌مه گرفته و ئێستا كاتی چاره‌سه‌ركردنییه‌تی".
رۆژی 19ی ئه‌م مانگه، تره‌مپ بڕیاریدا هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له سووریا بكشێنێته‌وه، رۆژی دواتریش جێمس ماتیس، وه‌زیری به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و له نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو، ناكۆكی له‌گه‌ڵ تره‌مپ هه‌یه.
H.B