به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی كۆچی دوایی كرد
چه‌ندین پۆستی باڵای به‌ده‌سته‌وه بوو
K24- هه‌ولێر:
ئاژانسی هه‌واڵده‌ری "فارس"ـی ئێرانی مردنی هاشمی شاهرودی، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی تاران راگه‌یاند.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی مردنی شاهرودی، به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ی ره‌تكرده‌وه، به‌ڵام دواتر به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی "خاتم الانبیا‌ء" له تاران كه چارسه‌ری شاهرودی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه ده‌كرا، دووپاتیكرده‌وه، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی رژێمی ئێران چووه‌ته حاڵه‌تی سه‌كه‌رات "هه‌وزینگ"ی مردن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه میدیاییه‌كانی ئێران، ماوه‌یه‌ك بوو شاهرودی به‌ده‌ست نه‌خۆشیێكه‌وه ده‌ناڵاند، پزیشكانیش رایانگه‌یاندبوو، باری ته‌ندرووستی شاهرودی زۆر هه‌ستیاره، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه گوازرایه‌وه بۆ چاودێری چڕ، به‌ڵام به‌زیندوویی ده‌رنه‌چوو.
دوای مردنی ئه‌كبه‌ر هاشمی ره‌فسه‌نجانی، سه‌رۆكی پێشووی كۆمه‌ڵه‌ی ده‌ستنیشانكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران، عه‌لی خامنه‌یی، رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامی، هاشمی شاهرودی بۆ ئه‌و پۆسته راسپارد.
هاوكات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و پۆسته، له ساڵی 2011ـه‌وه شاهرودی به فه‌رمانی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامی، پۆستی لێژنه‌ی باڵای چاره‌سه‌ركردنی كیشه‌كان و رێكخستنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سێ ده‌سه‌ڵاته‌كه‌شی به‌ده‌سته‌وه بوو، هه‌روه‌ك پۆستی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌زایانی سه‌ركردایه‌تیشی به‌ڕێوه‌ده‌برد، وێڕای ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی داڕشتنه‌وه‌ی ده‌ستووریش.
H.B