سیناریۆكانی پاش كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له سووریا
ئایا توركیا په‌لا‌ماری هێزه كوردییه‌كان ده‌دات؟
K24 - هه‌ولێر:
چه‌ند سیناریۆیه‌ك به‌هۆی ده‌ره‌نجامی بڕیاره‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان له سووریا ده‌كه‌وێته رۆژه‌ڤه‌وه، ده‌رهاوێشته و كاریگه‌ریی له‌سه‌ر یاریزانه نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆییه‌كان ده‌بێت، به كورد ده‌ستپێده‌كات و درێژده‌بێته‌وه بۆ دیمه‌شق، له‌وێوه بۆ مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره و تاران. ئه‌وه‌ش به‌ره‌نجامی بڕیارێكی له‌ناكاوی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكایه كه له رۆژی چوارشه‌ممه 19/12/2018 بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له سووریا ده‌ریكرد و به‌هۆی ئه‌و بڕیاره‌وه زیاتر له 2 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی كه به سووریادا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌و هاوكاریی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی "هه‌سه‌ده" و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل "یه‌په‌گه" له شه‌ڕه‌كانیاندا دژی داعش ده‌كه‌ن.
به‌ڵام ئێستا ئه‌و ھێزانه نیگه‌رانن له‌وه‌ی توركیا بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بقۆزێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌كانی له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان جێبه‌جێ بكات.
به‌ڵام ئایا دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، توركیا هێرش ده‌كاته‌سه‌ر هێزه كوردییه‌كان؟
توركیا ئه‌و هێزه كوردیانه‌ی سووریا به دیارترین نه‌یاری خۆی ده‌زانێت، پێشتر شه‌ڕی خوێناوی له دژ به‌رپاكردوون. هه‌ر له‌م ساڵدا له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی سووریا كه خۆی پاڵپشتیان ده‌كات، شاری عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌رییان داگیركرد. عه‌فرین یه‌كێك بوو له سێ كانتۆنه‌كه‌ی ئیداره‌ی خۆسه‌ری، به‌ڵام له پاش داگیركردنی عه‌فرینه‌وه، توركیا هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی نه‌كرد بۆ هێرش كردنه‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و هێزانه له رۆژئاوای كوردستان (باكوور و رۆژهه‌ڵاتی سووریا) كه به‌شێكی ناوچه‌كان به رۆژهه‌ڵاتی فورات ناوده‌برێت.
به‌ڵام پێش چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك، ئه‌نقه‌ره له‌باره‌ی هێرشێكی نزیك هۆشداریدا، پێش ئه‌وه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیا رۆژی 21/12/2018 به‌هۆی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، دواخستنی ئۆپراسیۆنه‌كه بۆ كاتێكی نادیاری سنووردار رابگه‌یه‌نێت.
به‌ڵام له هه‌مان كاتدا توركیا له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا له سنووره‌كانی سووریا هێزی مۆڵداوه و ئاماده‌سازیی سه‌ربازی زیاتر ده‌كات و ته‌نانه‌ت به‌شێكی ئه‌و هێزانه چوونه‌ته‌ناو خاكی سووریاوه و له هێڵی به‌رگریی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له ده‌وروبه‌ری منبج خۆیان دامه‌زراندووه.
چاودێران پێیانوایه بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا وه‌ك هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وزه بۆ توركیا تا هێرش بكاته سه‌ر هێزه كوردییه‌كان، له كاتێكدا له ماوه‌ی جه‌نگی دژی داعشدا هاوكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه كوردییه‌كان یه‌كێك له هۆكاره‌كانی گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتن بووه.
هه‌روه‌ها چاودێران وایده‌بینن، ئۆپراسیۆنه‌كه له چه‌ند میحوه‌رێكه‌وه ده‌بێت و دیارترینیان شاری منبجی گونده‌واری حه‌له‌به له باكووری رۆژهه‌ڵات و گرێ سپی له گونده‌واری باكووری ره‌ققه.
بڕیاری كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه كوردییه‌كان له ناكاو و شۆكهێنه‌ر بوو.هه‌ندێك له چاودێران پێیانوایه هیچ رێگه‌یه‌كی دیكه‌یان له‌به‌رده‌مدا نییه ته‌نها به‌هاوكاریكردن له‌گه‌ڵ دیمه‌شق نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی لانی كه‌می ده‌ستكه‌وته‌كانیان بپارێزن و خۆیان له هێرشی توركیا به‌دوور بگرن. به‌تایبه‌تی ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان جۆره خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییه‌كی پاش سه‌رده‌مانێكی زۆر په‌راوێزخستن تێدا پێكهاتووه هه‌ر چه‌نده ره‌خنه‌ی زۆریشی له‌سه‌ره.
به‌ڵام پێده‌چێت وێنه‌كان لای هێزه كوردییه‌كان روون و به‌رچاو بێت، چونكه پێشتر به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سووریا دوو بژارده‌ی خستووه‌ته به‌رده‌میان، یان دانووستان، یان یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه به رێگای سه‌ربازی.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و ستراتیژی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه كه‌مبووه‌ته‌وه هێزه كوردییه‌كان بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی فراوان سه‌ربه‌خۆیی خۆیان بپارێزن و گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دیش واتا كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌رچاوه‌و به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كانی سووریا".
فابرێس پالانچ، شاره‌زای كاروباری سووریا له زانكۆی لیۆن 2 پێشبینی ئه‌وه ده‌كات "سوپای توركیا و سوپای سووریا، پاش كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی سووریای دیموكراتی له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكه‌ن، هێزه‌كانی رژێمی سووریا شاری ره‌ققه و پارێزگای دێره‌زوور به‌ته‌واوه‌تی كۆنترۆڵ بكه‌ن، له‌وچوارچێوه‌یه‌شدا كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز بخه‌نه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیان، له به‌رامبه‌ریشدا هێزه‌كانی توركیا له ناوچه سنوورییه‌كان بڵاوببنه‌وه".
بڕیاره‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا رێگاش بۆ ئێران خۆش ده‌كات تا هه‌ژموونی خۆی زیاد بكات و ده‌رچه‌ی وشكایی بدۆزێته‌وه به ده‌ریای سپییه‌وه په‌یوه‌ستی بكات، ئه‌وه‌ش ئه‌و ئامانجه‌یه ئێران هه‌یه‌تی و پێشتر واشنتن ریگای لێگرتووه. ئه‌گه‌ری هه‌یه هه‌ژموونی رووسیاش زیاتر بكات و ببێته دیاترین یاریزانی نێوده‌وڵه‌تی له مه‌یدانی سووریادا.
گرووپه ئۆپۆزیسیۆنه‌كان چی‌یان به‌سه‌ر دێت؟
ده‌رهاویشته‌كانی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا ده‌گاته گرووپه چه‌كداره "جیهادییه‌كان"ـی پارێزگای ئیدلب له باكووری رۆژئاوای سووریا كه به‌ناوچه‌ی ژێر هه‌ژموونی توركیا ناوده‌برێت.
ئه‌و شاره‌زایه‌ی زانكۆی لیۆن 2 پێیوایه، رێككه‌وتنی نێوان مۆسكۆ و ئه‌نقه‌ره، ده‌رگا بۆ هێزه‌كانی رژێمی سووریا ده‌كاته‌وه به‌ره‌و ئیدلب پێشڕه‌وی بكه‌ن، ئه‌وه‌ش له به‌رامبه‌ر دابه‌شكردنی ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی له‌نێوان توركیا و سووریادا، ئۆپۆزیسیۆنی سووریا داوایان له واشنتن كردووه له كاتی كشانه‌وه‌دا هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ توركیا و گرووپه چه‌كداره‌كانی بكات تا له‌ناوچه‌كانی رۆژئاوای كوردستان رۆڵ و پێگه‌ی توركیا زیاتر ببێت".
چاره‌نووسی داعش چی ده‌بێت؟
هه‌رچه‌نده دۆناڵد تره‌مپ پاساوی بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌وه ھێنایه‌وه كه توانیوویانه ئامانجه‌كانیان بپێكن و شكست به داعش بهێنن، به‌ڵام هێشتا چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه به‌توندی به‌ره‌نگاریی هێرشی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ده‌بنه‌وه له دوا مۆڵگه‌كانیان له رۆژهه‌ڵاتی سووریا.
چاودێران ئه‌و باوه‌ڕه‌یان بۆ درووست بووه، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا، ببیته هۆی ئه‌وه‌ی چه‌كدارانی رێكخراوه توندڕه‌وه‌كه ریزه‌كانی خۆیان رێكبخه‌نه‌وه، پاش ئه‌وه‌ی له ناوچه‌یه‌كی فراوان شكستیان پێهێنرا و رووبه‌رێكی زۆری خاكیان لێوه‌رگیرایه‌وه".
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه به‌رپرس و فه‌رمانده‌ی هێزه كوردییه‌كان هۆشداری ئه‌وه‌یانداوه، هه‌ر هێرشێكی توركیا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵیان، ده‌بێته هۆی كشانه‌وه‌ی شه‌ڕڤانه‌كانیان له به‌ره‌ی جه‌نگی دژی داعش، بۆ ئه‌وه‌ی له باكووره‌وه پارێزگاریی له سنووره‌كانیان بكه‌ن.