هاووڵاتييه‌ك به هۆى سووتانه‌وه گيانى له‌ده‌ستدا
خه‌ريكى لهحيمكردنى تانكييهكى گازى مۆليده‌ى كاره‌با بووه
K24 – هه‌ولێر:
له ناحيهى مه‌زنێى سه‌ر به قه‌زاى مێرگه‌سوور، هاووڵاتييه‌كى پيشه‌وه‌ر له كاتى له‌حيم كردنى تانكييهكى گازدا، به سه‌ختى بريندار بوو و دواى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا.
رووداوه‌كه ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كى گوڵانى ناحييهكه روويداوه و هاووڵاتى (هه‌وار محه‌ممه‌د) كه وه‌ستاى له‌حيم بووه، خه‌ريكى لهحيمكردنى تانكييهكى گازى مۆليده‌ى كاره‌با بووه و به‌و هۆيه‌وه ئاگر كه‌وتووه‌ته‌وه و به‌شێكى جه‌سته‌ى سووتاوه.
به گوێره‌ى زانيارى پۆليس، قوربانييه‌كه ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ى ناحيه‌كه كراوه و دواتر گواستراوه‌ته‌وه بۆ هه‌ولێر و له نه‌خۆشخانه‌ى فرياكه‌وتنى رۆژئاواى شارى هه‌ولێر گيانى له‌ده‌ستداوه.



.jpg)