به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداریه‌ك ده‌داته هاووڵاتیان
داواكاریه‌ك له‌و هاووڵاتیانه ده‌كات كه ئۆتۆمۆبیلی تازه‌یان كڕیوه
K24- هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا هاووڵاتیان و شۆفێران ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی جه‌ردی كۆتایی ساڵ راییكردنی سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی به‌ناوكردن و گواستنه‌وه تا ساڵی نوێ راده‌گیرێن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی هه‌ولێردا هاتووه، "ئاگاداری سه‌رجه‌م هاولاتیان و شوفیران ده‌كه‌ینه‌وه, به‌هۆی جه‌ردی كۆتایی سال كاره‌كانی تۆماركردنی ئۆتۆمۆبیل و گواستنه‌وه‌ی مولكیه‌ت و به‌ناوكردن و تازه‌كردنه‌وه‌ى ساڵنامه ته‌نها تاسبه‌ی 26/12/2108 به‌رده‌وام ده‌بێت و تا ساڵی نوێ ئه‌و كارانه رایی ناكرێن".
هه‌روه‌ها له ئاگاداریه‌كه‌دا داواش له هاولاتیان كراوه, ئه‌وانه‌ی ئوتومبیلی تازه‌یان كریوه و ماوه‌ی 60 رۆژه‌كه‌ی تۆماری گه‌یشتۆته كۆتایی، سبه‌ی 26/12 سه‌ردانی هاتوچۆی هه‌ولیر بكه‌ن, به‌مه‌به‌ستی بۆتۆماركردن, چونكه رۆژی پینج شه‌ممه, كه رۆژی دواتره, كارناكریت, به پیچه‌وانه‌وه خۆیان به‌رپرسیار ده‌بن.
H.B