عێراق رۆژانە 10 ملیۆن لیتر بەنزین ھاوردە دەكات

زۆرترین بڕی غازیش بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا ھاوردە دەكەن

K24 - ھەولێر

وەزارەتی نەوتی عێراق رایدەگەیەنێت، رۆژانە 10 ملیۆن لیتر بەنزین و زۆرترین بڕی غازیش بۆ بەرھەمھێنانی كارەبا ھاوردە دەكەن.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیاندراوێكدا ئاشكرایكرد، عێراق بۆ دابینكردنی پێداویستی رۆژانەی ناوخۆیی لە سووتەمەنی، دوای ساڵی 2003 ھەریەك لە بەنزین و غازی سرووشتی تەنانەت نەوتی سپی ماڵانیش لە دەرەوە ھاوردە دەكات.

ئەوەشی خستووەتەروو، ساڵانە خەرخجییەكی زۆریان دەكەوێتەسەر لە كڕینی بەنزین و غاز و گازاویل و نەوتی ماڵان،  ھەروەھا لەكاركەوتنی پاڵاوگەی بێجی كە لەئەنجامی شەڕدا چەكدارانی داعش پاڵاوگەی بێجیان تەقاندەوە، كە %50ی پێداویستی ناوخۆی لە سوتەمەنی دابین دەكرد.