بەفر و باران دەست پێدەكاتەوە
كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
K24 - ھەولێر
بەپێی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ و پەڵە ھەور دەبێت.

كەشناسی رایگەیاندووە، سبەی رۆژی پێنجشەممە ئاسمان لە كاتەكانی بەیانی نیمچە ھەور دەبێت و پاشان دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە لەكاتەكانی ئێوارە بارانبارین دەست پێدەكات و لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبێت.
