هه‌ده‌په‌: پێويسته‌ گۆشه‌گيرى سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبگيرێت

(ھەدەپە)، دۆخی دیموكراسی توركیای لەگەڵ ژمارەیەك ئەكاديمی تاوتوێكرد

K24 – هه‌ولێر:

پارتی دیموكراتی گەلان (ھەدەپە)، دۆخی دیموكراسی توركیای لەگەڵ ژمارەیەك ئەكاديمی تاوتوێكرد.

لە پانێلێكدا ئاماژە بەوە كرا، لە توركیا دیموكراسییەت لە كێشەدایە و تا كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم دیموكراسی چارەسەر نەكرێن، ئارامی لە توركیا و باكووری كوردستان نایەتەدی.

داواش لە حكومەتی توركیا كرا رێگە بە پارێزەران و كه‌سوكاری ئۆجه‌لان بدرێت تا بتوانن دیدار لەگەڵ عه‌بدوڵڵا ئۆجەلان رابه‌رى ده‌ستگيركراوى پارتى كرێكارانى كوردستان ئه‌نجام بده‌ن و گۆشه‌گيرى سه‌ر ئۆجه‌لان هه‌ڵبگرن.