"نێیمار داوا له بابه نوئێل ده‌كات بیگه‌ڕێنێته‌وه بارسێلۆنا"
نێیمار داوا له بابه نوئێل ده‌كات له 2019 بیگه‌ڕێنێته‌وه كه‌ته‌لۆنیا
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا به ناونیشانێكی گه‌وره ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه نێیمار له جه‌ژنی كریسمه‌س داوای له بابه نوئێل كردووه بیگه‌ڕێنێته‌وه بارسێلۆنا.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا جه‌ختی له‌وه كردۆته‌وه كه نێیمار دا سیلڤا داوای له بابه نوئێل كردووه له 2019 له پاریس سانجێرمانه‌وه بۆ بارسێلۆنای بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاس ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه نێیمار له پاریس دڵته‌نگه و هه‌رگیز بارسێلۆنا له‌بیر ناكات و ئاره‌زووییه‌كی گه‌وره‌ی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ بارسێلۆنا هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان به ناراسته‌وخۆ ده‌یانه‌وێت له باره‌ی نێیمار گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه ده‌یه‌وێت عوسمان دێمبلی بكاته مه‌رجی ده‌ستبه‌رداربوون له نێیمار.
سه‌رچاوه ئیسپانیاییه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه له گرێبه‌سته‌كه‌ی نێیمار له‌گه‌ڵ پاریس مه‌رجێك هه‌یه كه رێگه‌ی پێده‌دات له سانجێرمان بڕوات كه تێیدا بڕگه‌یه‌ك هاتووه كه نێیمار ده‌توانێت له هاوینی 2019 یان 2020 له پاریس بڕوات به مه‌رجێك 160 ملیۆن یۆرۆ وه‌ك مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی به یانه‌ی پی ئێس جی بدرێت.