يه‌كگرتوو: بڕيارى ده‌ستگيركردنى رێبوار تاڵه‌بانى سياسييه و بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌يه
هه‌وڵه‌كانمان له رێكاری یاسای و سیاسی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان رايگه‌ياند، ده‌ركردنى بڕيارى دادگاى كه‌تنى كه‌ركووك له دژى رێبوار تاڵه‌بانى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگاى كه‌ركووك، به پاڵنه‌رى سياسى ده‌رچووه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌يه له رێبوار تاڵه‌بانى.
له راگه‌يه‌ندراوێكدا وته‌بێژى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى يه‌كگرتووى ئيسلامى كوردستان گوتيشى: ئێمه نیگه‌رانی خۆمان له‌و بڕیاره راده‌گه‌يه‌نین و گشت هه‌وڵه‌كانمان له رێكاری یاسای و سیاسی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره و داوا له گشت لایه‌ن و هێزه سیاسیيه نیشتمانيیه‌كان ده‌كه‌ین كه‌وا هه‌ڵوێستی نیشتمانی و دڵسۆزی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی شكۆی كه‌سانی ئازادیخواز و دڵسۆزی خاك و نیشتمان.
ده‌قى راگه‌يه‌ندراوه‌كه:
لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی له‌لایه‌ن وته‌بێژی ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
سه‌باره‌ت به بڕیاری دادگای كه‌تنی كه‌ركووك كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رواری (26/12/2018) په‌یوه‌ست به به‌ڕێز (رێبوار تاڵه‌بانی) سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ركراوه، ئێمه له یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان رایده‌گه‌ێنین كه:
1-ئه‌م بڕیاره له سه‌ر بنه‌مای یاسا سه‌روه‌ری و بێ لایه‌نی دادگا ده‌رنه‌چووه، به‌ڵكو پاڵنه‌ری ئه‌م بڕیاره، سیاسيیه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه له به‌ڕێز (رێبوار تاڵه‌بانی) له هه‌مبه‌ر هه‌ڵوێسته نیشتمانی و خزمه‌تگوزاریيه‌كانی بۆ هاووڵاتیانی شاری كه‌ركووك.
دیاره كه‌وا دوای رووداوه‌كانی (16/ئۆكتۆبه‌ر) هه‌ندێ لایەن و دەزگای شاری كەركوك بە پاڵنەری سیاسی به‌رده‌وام هه‌وڵی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان داوه له كه‌سانی نیشتمان په‌روه‌ر و به‌هه‌ڵوێست.
2-ئێمه نیگه‌رانی خۆمان له‌و بڕیاره راده‌گه‌ێنین و گشت هه‌وڵه‌كانمان له رێكاری یاسای و سیاسی ده‌گرینه‌به‌ر بۆ راستكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕیاره و داوا له گشت لایه‌ن و هێزه سیاسیيه نیشتمانيیه‌كان ده‌كه‌ین، كه‌وا هه‌ڵوێستی نیشتمانی و دڵسۆزی خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕ بۆ پاراستنی شكۆی كه‌سانی ئازادیخواز و دڵسۆزی خاك و نیشتمان.
خه‌لیل ئیبراهیم
وته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی جێبه‌جێكردنی
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
26/12/2018