ئيستۆنيا پڕۆژه‌يه‌كى نوێى ئه‌ليكترۆنى بۆ راييكردنى مامه‌ڵه‌ى هاووڵاتيان ده‌خاته‌كار
داواکاری ناسنامە و بڕوانامەی لەدایک بوون بۆ منداڵان لە وڵاتی ئیستۆنیا تەنها لە رێگەی ئەليکترۆنی پێشكه‌ش ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌كانى راييده‌كرێن.
K24 – هه‌ولێر:
داواکاری ناسنامە و بڕوانامەی لەدایک بوون بۆ منداڵان لە وڵاتی ئیستۆنیا تەنها لە رێگەی ئەليکترۆنی پێشكه‌ش ده‌كرێت و مامه‌ڵه‌كانى راييده‌كرێن.
ئەو وڵاتە رێژەی دانیشتووانی يه‌ك مليۆن و 300 هەزار كه‌سه و له بوارى راييكردنى كاروبارى هاووڵاتياندا ته‌نيا پرۆسەی هاوسەرگیری، جيابووبوونهوه، تاپۆکردنی خانووبەره لە رێگەی فه‌رمانگه حکوومیەکان ئەنجام ده‌درێت.
دەسەڵاتدارانی ئیستۆنیا ئامانجیان لە دانانی ئەم پڕۆژەیە ئەوەیە کە كارئاسانى بۆ هاووڵاتيان بكه‌ن و قه‌ره‌باڵغى دامه‌زراوه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه و په‌ره به گەشەکردنی ئابووری وڵاته‌كه‌يان بده‌ن.
له ئیستۆنیا هەموو کارە حکوومیيهكانى وەکوو ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێری و مامه‌ڵه‌ى ئۆتۆمبێل تەنيا لە رێگەی ئۆنلاین ئەنجام ده‌درێت.
تەنانەت دایکان و باوکان دەتوانن بە شێوازی ئەليکترۆنی ئه‌نجامى تاقيكردنه‌وه‌ى منداڵەکانیان ببینن.
له ئێستادا كار بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، بڕوانامەی ئەليکترۆنی و ئیمزای دیجیتاڵیش دروست بکرێت.
له نوێترين بڕياريشدا، حکوومەتی ئیستۆنیا دەیەوێت لە مانگەکانی داهاتوودا درووست‌کردنی ناسنامە بۆ منداڵانی تازە لە دایک بوو بە شێوازی ئەلێکترۆنی بێت.
ئەم پرۆژەیە تەنها بە شیوازی ئەلێکترۆنی دەبێت و لە سیستەمی حکوومی تۆمار دەکرێت. بەو شێوەیە کە دایک و باوکان دواى ئەوەی کە منداڵەکانیان لە دایک بوو و نەخۆشخانەیان بە جێهێشت هیچ کارێک بۆ کاروباری ئیداری منداڵە ساواکەیان ئەنجام نادەن.
م.چ