ئەمەریكا بە ھۆكاری دابەزینی نرخی نەوت تۆمەتبار دەكرێت

بۆ چوارەمین جار بەرێژەی زیاتر لە 2% نرخی سووی بەرزكردەوە

K24 - ھەولێر

كۆمپانیای رووسنەفت رایدەگەیەنێت، ھۆكاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت، بۆ بەرزكردنەوەی سوودی ئەمریكا دەگەڕێتەوە.

ئیگۆر سچین، سەرۆكی كۆمپانیای رووسنەفت رایگەیاند، ھۆكاری نزمبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیھاندا، بە پلەی یەكەم دەگەڕێتەوە بۆ بەرزكردنەوەی سوو لە ئەمەریكا، كە لەماوەی ھەفتەی رابردوودا بانكی ناوەدنی ئەمەریكا بڕیاری لەسەردا، بەجۆرێك ئەمساڵ بۆ چوارەمین جار بەرێژەی زیاتر لە 2% نرخی سووی بەرزكردەوە.

سچین ئاماژەی بەوەشدا، پێشبینی دەكرێت ساڵی داھاتوو نرخی نەوت لە نێوان 50 بۆ 53 دۆلار بێت بۆ ھەر بەرمیلێك .

ئەمە لەكاتێكدایە نرخی نەوت لە ماوەی چارەكی یەكەمی ساڵ بە جۆرێك دابەزی گەیشتە ئاستەكانی 50 دۆلار بۆ ھەر بەرمیلێك، ئەوەش مەترسی لەسەر ئابووری وڵاتانی جیھان دروستكرد .