له ماوهى ئهمساڵدا زياتر له 1600 هاووڵاتى بوونهته قوربانى رووداوهكانى هاتوچۆ
79 ھەزار و 500 ئۆتۆمبێل ھاتووەتە ناو ھەرێمی کوردستان
K24 – ههولێر:
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، فازڵ حاجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رايگهياند، تهنيا له ماوهى ئهمساڵدا 262 هاووڵاتى به هۆى رووداوهكانى هاتوچۆ گيانيان لهدهستدا و يهك ههزار و 401 كهسيش بريندار بوونه، ئهمه له كاتێكدايه، ساڵى رابردوو لهو ژمارهيه كهمتر هاووڵاتيان به هۆى رووداوهكانى هاتوچۆ گيانيان لهدهستدابوو.
بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر ئاماری رووداوەکانی ساڵی 2018ی خستەڕوو، کە تیایدا لە ئەنجامی ھەزار و 348 رووداوی ھاتوچۆدا، ھەزار و 663 کەس بوونەتە قوربانی و بەراورد بە ساڵی رابردوو، نزیکەی 17 ھەزار و 800 ئۆتۆمبێل زیاتر ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کراون.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر، فازڵ حاجی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی: "لە ساڵی 2018دا، 79 ھەزار و 500 ئۆتۆمبێل ھاتووەتە ناو ھەرێمی کوردستان و ئەمەش بەراورد بەساڵی رابردوو، ھاوردەکردنی ئۆتۆمبێل زیاتر بووە بە شێوەک کە لە ساڵی 2017دا، 61 ھەزار و 700 ئۆتۆمبێل ھاوردەکراوە، بەم پێیەش 17 ھەزار و 800 ئۆتۆمبێل زیاتر لە 2018 ھاوردە کراوە، ھەروەھا 76 ھەزار و 999 ئۆتۆمبێل بەگشت جۆرەکانییەوە تابلۆیان پێدراوە، بەڵام لە 2016دا، 46 ھەزار و 779 ئۆتۆمبێل تابلۆیان پێدرابوو".
فازڵ حاجی گوتیشی: "لە گومرکی ئیبراهیم خەلیل، 26 هەزار ئۆتۆمبێل و لە گومرکی حاجی ئۆمەرانیش 53 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هاوردەکراون و هاوکات 234 هەزار و 475 ئۆتۆمبێل پشکنین (هەززە)یان بۆ کراوە".
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر راشیگەیاند کە لە ساڵی 2018دا، ھەزار و 160 مامەڵەی ھاووڵاتییان راییکراوە و 20 ھەزار و 583 مۆڵەتیش دراوە بەھاووڵاتییان، واتا ژمارەکەی زیاترە لە ساڵی 2017 ھاوکات ھەر لە ساڵی 2018دا، پێنج ھەزار و 823 ئۆتۆمبێل ھەڵوەشاوەتەوە.
لەبارەی رووداوەکانی ھاتوچۆ و ژمارەی قوربانیان، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای هەولێر گوتی: "لە ساڵی2017دا، ھەزار و 354 رووداو تۆمارکراوە کە تیایدا 219 کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و 437 کەسیش بریندار بوون، بەڵام لە ساڵی 2018دا، ھەرچەندە ژمارەی رووداوەکان کەمتر بووەتەوە و بووەتە ھەزار و 348 رووداو، بەڵام لە ئەنجامدا 262 کەس گیانیان لەدەستداوە و ھەزار و 401 کەسیش بریندار بوون".
فازڵ حاجی ئەوەیشی خستەڕوو کە لە ساڵی 2018دا، دوو ھەزار و 160 ئۆتۆمبێل و 909 ماتۆرسکیل دەستی بەسەرداگیراوە و ژمارەی سەرپێچیش لە ساڵی 2018 کەمتر بووە بە شێوەیەک 287 ھەزار و 906 سەرپێچی تۆمارکراوە، ھەروەھا 7 ھەزار و 925 شوفێر رەوانەی داواکانی ھاتوچۆکراون کە 4 ھەزار و 369 کەیس بە ھۆی شوفێری بێ مۆڵەت و نەبوونی مۆڵەتی جۆری ئۆتۆمبێل و لێخورین لەژێر کاریگەری سەرخۆشی و دەستکاریکردنی تابلۆ بەساختە و نایاسایی بووە، ھەروەھا 804 شوفێریش پێبژاردن کراون لەبەشی داواکانی ھاتوچۆ.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد کە لە کۆتایی ساڵ دەتوانن بڕی داهاتی ئەمساڵی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ دەستنیشان بکەن.
سهرچاوه: ئهنادۆڵ