نرخى نه‌وت دابه‌زى

ئاستی بەرھەمھێنان بۆ یەک ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی 2019دا بۆ ماوەی شەش مانگ، کەم دەکەنەوە

K24 – هه‌ولێر:

لە مامەڵەکانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخى یەک بەرمیل نه‌وتى خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە 54 دۆلار و 60 سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

وێرای رێککەوتنەکەی نێوان وڵاتانی ئەندام لە رێکخراوی ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بە رابەرایەتی رووسیا لە بارەی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنان، تا ئێستا نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت لە بازارەکاندا لە دەورووبەری 50 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە میانی ئەم مانگەدا، وڵاتانی ئەندام لە ئۆپێک و بەرھەمھێنەرانی سەربەخۆ بە رابەرایەتی رووسیا گەیشتنە رێککەوتنێک کە بەپێی رێککەوتنەکە ئاستی بەرھەمھێنان بۆ یەک ملیۆن و 200 ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا لە ساڵی 2019دا بۆ ماوەی شەش مانگ، کەم دەکەنەوە.

بە ھەمانشێوە نرخی یەک بەرمیل خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، دابەزینی تۆمارکرد و بە 47 دۆلار و حەوت سەنت مامەڵەی پێوەكرا.

سه‌رچاوه‌: ئه‌نادۆڵ