نێچیرڤان بارزانی: رێگه‌ی سه‌ربازی به‌س نییه بۆ له‌ناوبردنی تیرۆر و بیری توندڕه‌وی
"حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له پاراستنی كولتووری پێكه‌وه‌ژیان"
K24- هه‌ولێر:
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له دیدارێكی نێوان نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و كاردینال پیترۆ پارۆلین، سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان و شاندێكی یاوه‌ری، شاندی میوان وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی به‌و سه‌ردانه، هه‌روه‌ها ستایشی هه‌رێمی كوردستانی كرد، له جێگیركردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی له‌نێوان پێكهاته‌كاندا و ڕۆڵى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستانی له‌مباره‌یه‌وه به‌رز نرخاند، پشتگیریی وڵاته‌كه‌شیان بۆ هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه.
هه‌ر له درێژه‌ی قسه‌كانیدا سه‌رۆك وه‌زیرانی ڤاتیكان سوپاسی خه‌ڵك و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد، بۆ له خۆگرتنی ژماره‌یه‌كی زۆری ئاواره و په‌نابه‌ران، به‌تایبه‌ت ئاواره مه‌سیحییه‌كان و هه‌ردوولا به پێویستیان زانی، به‌ر له گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ زێدی خۆیان، سه‌قامگیری و ئاسایش و خزمه‌تگوزاری له ناوچه‌كانیان فه‌راهه‌م بكرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا نێچیرڤان بارزانی سوپاسی سه‌ردانی شاندی میوانی كرد و دووپاتی كرده‌وه، كریستیانه‌كان به‌شێكی گرنگ و سه‌ره‌كیی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستانن، ڕه‌گ و ڕیشه‌ی دێرین و مێژووییان له‌م وڵاته هه‌یه و حكوومه‌تی هه‌رێم كاری جددی كردووه و به‌رده‌وام ده‌بێت له جێگیركردنی زیاترى بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیان و یه‌كترقبووڵكردن و ڕێزلهیهكترگرتن، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له ڕووی په‌روه‌رده‌ییه‌وه گرنگییه‌كی زۆر به‌م بواره ده‌دات و هه‌نگاوی كرده‌یى له‌مباره‌یه‌وه هه‌ڵهێناوه.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دۆخى كریستییاكانهكان به‌گشتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا، په‌ره‌سه‌ندنه سیاسییه‌كان و داهاتووی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق خرایه به‌رباس، جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق كرایه‌وه. هه‌ردوولا كۆك بوون كه چاره‌سه‌رى سه‌ربازى بۆ له‌ناوبردنی توندوتیژی و تیرۆر به‌س نییه، به‌ڵكو پێویسته له‌ڕووی فكری و په‌روه‌رده‌یی و كولتوورییه‌وه ڕێگرى له توندوتیژى و تیرۆر بكرێت.
تاوتوێكردنى دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و پێشهاته‌كان له سووریا به‌تایبه‌تى، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
H.B




