هاووڵاتیان ماندوون بە دەست کۆبوونەوە بێ ئەنجامەکان

دژی لێدوانە توندەكانی حزبەکانن

K24 – هه‌ولێر:

هاووڵاتیان دژی لێدوانە توندەكانی حزبەکانن و داوایان لێدەکەن بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن و زوو لەسەر پێکهێنانی كابینه‌ی نوێ بگەنە رێککەوتن.

 دەشڵێن: "دواکەوتنی پێكهێنانی حکومەت زیانی بۆ هاوڵاتییان دەبێت".

خەریکە گفتوگۆی لایەنەکان دەگەڕێتەوە چوارگۆشەی سەرەتا و ململانێکانیان لەسەر پێکهێنانی حکومەت و  سیستمی سیاسی و دابەشکردنی پۆستەکان ناگەنە رێککەوتن.

نزیکەی سێ مانگە هەڵبژاردن ئەنجام دراوە و گفتوگۆی لایەنەکانیش ئاسۆیەكی لێ دیار نییە، هاووڵاتییان دژی لێدوانی زبری حزبەکانن و دەشڵێن ماندوبووین لە ململانێ حزبەکان و كۆبوونەوە بێ ئەنجامەكان.

H.J