ئه‌و كوردانه‌ى تره‌مپ ده‌ستبه‌رداريان بوو رووده‌كه‌نه ئه‌سه‌د
رووسيا پێشنيازى حوكمى زاتيى بۆ كورده‌كان كردووه

K24 – هه‌ولێر:
له ژێر ئه‌و ناونيشانه‌ى سه‌ره‌وه‌دا، نووسه‌ر و شاره‌زاى رووسى، بۆريس جيريليڤسكى وتارێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا هاتووه:
يه‌كه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكا به كرده‌وه سووريا به‌جێده‌هڵێت و ئه‌مه‌ش كاريگه‌رى له‌سه‌ر چالاكى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) درووست ده‌كات، كه گرووپێكى به‌رهه‌ڵستكارى حكومه‌تن و له لايه‌ن ئه‌مه‌ريكاوه پشتيوانيان لێده‌كرێت و سه‌ربه‌خۆ خوازه كورده‌كان تێيدا رۆڵێكى باڵايان هه‌يه.
هه‌رچه‌نده فه‌ره‌نسييه‌كان رايانگه‌ياندووه، له سووريا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام هه‌مووان ده‌زانن، فه‌ره‌نسييه‌كان ناتوانن دواى ئه‌مه‌ريكييه‌كان بۆ ماوه‌يه‌كى زۆر بمێننه‌وه و ناشتوانن به‌ر به هێرشى توركيا بگرن.
له راستيدا سه‌رۆكى ئه‌مه‌ريكا وازى له كورده‌كان هێنا و ده‌ستبه‌رداريان بوو بۆ ئه‌وه‌ى توركيا پرسى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له ناوچه‌كه بگرێته ده‌ست.
دواى ئه‌وه، شتێك پێويسته باس بكرێت، ئه‌وه‌يه شاندێك له كوردستانى سوورياوه گه‌يشتنه مۆسكۆ. ده‌ركه‌وت كورده‌كان هيچ هيوايه‌كيان به هاوكارى هه‌ريه‌ك له ئيسرائيل و سعوودييه نييه، كه به‌م دواييانه ئه‌و دوو وڵاته تۆمه‌تبار ده‌كران به پشتيوانيكردنى جيابوونه‌وه‌ى كورده‌كان. ئه‌و وڵاتانه له‌به‌ر كورده‌كان نه‌چوونه ناو ململانێى راسته‌وخۆوه له‌گه‌ڵ توركيا.
پێشتر تا راده‌يه‌ك رووسيا سه‌ركه‌وتوو بوو له نزيكخستنه‌وه‌ى كورده‌كان و ديمه‌شق. تا راده‌يه‌ك ئه‌سه‌د بڕواى به‌وه هێنابوو، كه ده‌ست بكات به چاوگێڕانه‌وه به پرسى كورد و لانيكه‌م حوكمى زاتيان پێ بدات.
ئاشكرايه، ره‌وشى ئێستا له به‌رژه‌وه‌ندى كورده‌كان نييه، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشتر له به‌رژه‌وه‌ندييان بوو، به‌ڵام هێشتا ئه‌وان هيوايه‌كيان هه‌يه كه ديمه‌شق بڕێك سازشيان بۆ بكات.
مه‌سه‌له‌كه ته‌نيا په‌يوه‌ست نييه به ره‌زامه‌ندى ديمه‌شقه‌وه، به‌ڵكو ئه‌و پرسه پێويستى به له‌به‌رچاوگرتنى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى ئه‌نقه‌ره هه‌يه. چونكه په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شى سرووشتى توركيا بۆ رووسيا زۆر گرنگه. ئه‌مه‌ش واته پێويسته چاره‌سه‌رێكى مامناوه‌ند بێته ئاراوه، كه رێگه به توركه‌كان بدات، ئاوى روويان نه‌تكێت و خه‌جاڵه‌ت نه‌بن و هه‌ست بكه‌ن كه سه‌ركه‌وتوون.
ته‌نانه‌ت به‌م نزيكانه‌ش، توركيا رايگه‌ياندووه، ئه‌گه‌ر ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى فورات بگه‌ڕێنه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتى ديمه‌شق و چه‌ك له هه‌سه‌ده داماڵرێت و حوكمى زاتييه‌كى فراوان نه‌درێته كورده‌كان ئه‌وان رازين. لانيكه‌م داواكارى يه‌كه‌م و دووه‌مى توركيا له‌گه‌ڵ ديمه‌شق يه‌كده‌گرێته‌وه و سێيه‌ميشيان ره‌نگه يه‌ك نه‌گرێته‌وه.
سه‌رچاوه: RT
ئ.ر