فۆتۆ ستۆری.. په‌یكه‌ری "هاواری دایکی نیشتمان" له شاری "مردووخۆرهكان"
له نزیك مه‌یدانی خوێناوی‌ترین جه‌نگی سه‌ده‌یه
K24 - ستالینگراد:
په‌یكه‌ری "هاواری دایکی نیشتمان"، له شاری ستالینگرادی رووسیا، كه به شاری مردووخۆرهكان ناسراوه، به‌هۆی ئه‌و گه‌مارۆ سه‌خته‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سوپای نازی ئه‌ڵمانیا له ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیی دووه‌م خرابووه سه‌ریان و ناچار بوونه گۆشتی مردووه‌كان بخۆن.
په‌یكه‌ره‌كه، ژنێكه شمشێرێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه، له دامێنی رووباری "ڤۆلگا" به‌دووری 1073 کیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی مۆسکۆی پایته‌ختی رووسیایه.
به‌رزی په‌یكه‌ره‌كه 91 مه‌تره و له‌ساڵی 1967 له‌سه‌ر ده‌ستی په‌یکه‌رتاشی به‌ناوبانگی رووسی به ره‌گه‌ز سربی "یه‌ڤگینی ڤۆچیتیچ" درووستكراوه و وه‌ک هێمایه‌ک بۆ جه‌نگی خوێناوی ستالینگراد له‌نێوان یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و هێزه‌کانی ئه‌ڵمانیای نازی به‌رابه‌رایه‌تی ئه‌دۆلف هیتله‌ر.
جه‌نگی مه‌یدانی نزیك په‌یكه‌ره‌كه، یه‌كێك بووه له خوێناوی‌ترین جه‌نگه‌کانی مێژوو، له‌ماوه 200 رۆژدا زیاتر له یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا کوژران و بریندار بوون، که دواتر بووه سه‌ره‌تایه‌ک بۆ کۆتاییهاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م.
فۆتۆ: کاروان یاره