دەریاچەی دوکان و بەنداوی دەربەندیخان بە پەنجە ماسی دەوڵەمەند دەکرێن

سامانی ماسی زیاد دەبێت

K24 – هه‌ولێر:

نزیكەی 40 ھەزار پەنجە ماسی بە مەبەستی زیادكردنی سامانی ماسی خرایە ناو دەریاچەی دوكان و بڕیاریشە هەمان کار بۆ بەنداوی دەربەندیخان بکرێت.

ھەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند: "لەسەر بودجەی پارێزگای سلێمانی پەنجە ماسییەكانمان دابین كردووە و لە رۆژانی داھاتووش 35 ھەزار پەنجە ماسی دیكە بۆ بەنداوی دەربەندیخان دابیندەكرێت بۆ ئەوەی سەروتی ماسی لە كوردستان بپارێزین".

پارێزگای سلێمانی دەشڵێت: "ئەم جۆرە کارانە سوودی بۆ کەرتی گەشتوگوزاری دەبێت".

ئامانج لەم کارە، زیادکردنی سامانی ماسییە بەجۆرێک هەرێمی کوردستان چیدی ماسی هاوردە نەکات، بەڵکو ببێتە سەرچاوەیەکی باشی ماسی بۆ وڵاتانی دەوروبەر.

H.J