كریستیانۆ به‌ زنجیره‌یه‌ك ریكۆرد 2018ـی تێپه‌ڕاند

ئه‌وه‌ی به‌ كریستیانۆ كراوه‌، به‌ ماڕادۆنا، زێدان، ڤان باستن، پلاتینی، زیكۆ و كاكا نه‌كراوه‌

دوای یانه‌ی یوڤێنتۆس به‌ سه‌ركردایه‌تی كریستیانۆ رۆناڵدۆ سه‌ركه‌وتنێكی گرینگی له‌ دژی سامپادۆریا به‌ده‌ستهێنا، له‌و یارییه‌دا ئه‌ستێره‌ پورتوگالییه‌كه‌ زنجیره‌یه‌ك ریكۆردی تۆمار كرد.

گرینگترین ئاماره‌كانی كریستیانۆ له‌ 19 گه‌ڕی سێریا ئه‌ی:

ـ كریستیانۆ به‌ 14 گۆڵ پێشه‌نگی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرت.

ـ ئه‌وه‌ی كریستیانۆ له‌ یه‌كه‌مین وه‌رزی له‌ سێریا ئه‌ی له‌ ڕووی ژماره‌ی گۆڵه‌كانه‌وه‌ كردوویه‌تی به‌ زیكۆ، رۆناڵدۆ، كاكای به‌رازیلی، مارادۆنا، باتیستوتا، زێدان، ڤان باستن و جۆرج ویا نه‌كراوه‌.

ـ كریستیانۆ بووه‌ یه‌كه‌م یاریزانی پورتوگالی له‌ وه‌رزێكی سێریا ئه‌ی زۆرترین گۆڵ بكات.

ـ كریستیانۆ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌ 2018 گه‌یانده‌ 49 گۆڵ، به‌ڵام نه‌یتوانی مێسی تێپه‌ڕێنێت كه‌ 51 گۆڵی 2018 تۆمار كردووه‌.

ـ كۆی گۆڵه‌كانی كریستیانۆ له‌ 2018: له‌گه‌ڵ پورتوگال 6 گۆڵ، له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید 29 گۆڵ، 14 گۆڵیشی بۆ یوڤێنتۆس كردووه‌.

ـ گۆڵی دووه‌می كریستیانۆ له‌ دژی سامپدۆریا گۆڵی ژماره‌ 100ـی یوڤێنتۆس بوو له‌ سه‌رجه‌م پاڵه‌وانێتییه‌كانی 2018.

Fly Erbil Advertisment