دزێك 5 سه‌ر چێڵ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه
له دزییه‌كه په‌شیمان بووه‌ته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پارێزگای دیاله رایگه‌یاند، دزێك 5 سه‌ر چێڵ بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌باته‌وه، چونكه ویژدانی ئازاری داوه و له دزییه‌كه په‌شیمان بووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی وێباستی "بغداد الیوم"، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 29ی كانوونی یه‌كه‌م/ دیسه‌مبه‌ری 2018، دزه‌كه 5 سه‌ر چێڵه‌كه‌ی بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه و باسی حاڵی خراپی خۆیشی بۆ خاوه‌ن ماڵه‌كه كردووه، خاوه‌ن ماڵیش لێی خۆشبووه و ره‌تیكردووه‌ته‌وه دادگایی بكات.
به گوێره‌ی وێبسایته‌كه، كه ناوی سه‌رچاوه‌كان و ناوی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی پارێزگای دیاله‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه كه دزییه‌كه‌ی لێكراوه، چه‌ند رۆژێكه دزییه‌كه ئه‌نجام دراوه، به‌ڵام ئه‌نجامده‌ره‌كه په‌شیمان بووه‌ته‌و و وه‌ك خۆیشی باسی ده‌كات، یه‌كه‌مجاره دزی كردووه.
له به‌رامبه‌ریشدا، جیا له‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه لێی خۆشبووه، هه‌ندێك هاوكاری و پاره‌شی بۆ كۆكردووه‌ته‌وه، به‌و پێیه‌ی باری دارایی خراپ بووه بۆیه په‌نای بردووه‌ته به‌ر دزی.
ئ. م