ئەو خۆراکانە بناسە کە دەبنە هۆی تەسکبوونەوەی دەمارەکان

هۆکاری سەرەکی جەڵتەی دڵن

K24 – هه‌ولێر:

تەسکبوونەوەی دەمارەکانی خوێن کە بە ڤاسۆکۆنستریکشن ناسراوە هەمیشە شتێکی خراپ نییە، بەڵکو لەشی مرۆڤ بەکاری دەهێنێت بۆ کەمکردنەوەی لەدەستدانی گەرمی لەش، هاوسەنگ کردنی فشاری خوێن، ناردنی ئۆکسجین و کانزاکان بۆ ئۆرگانەکانی لەش و رێگریکردن لە لەدەستدانی خوێن و شلەمەنییەکان.

بەڵام ئەگەر تەسکبوونەوەی دەمارەکانی خوێن سرووشتی نەبێت و بەهۆی خواردنەوە بێت، ئەوا مەترسی وەک جەڵتەی دڵ و لەدەستدانی بینایی دروست دەکات.

بۆ ئەوەی دووچاری ئەم حاڵەتە نەبیت، ئەوا دەبێت خۆت لەم خۆراکانە بە دوور بگری:

خواردنی خوێی زۆر

کاتێک رێژەیەکی زۆر سۆدیۆم دەخۆیت، لەشت ئاو لەناوخۆیدا دەهێڵێتەوە، بەمەش، رێژەی خوێن زۆر دەبێت و داوجاریش، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی فشاری خوێن.

زیادبوونی فشاری خوێنیش زیان بە دەمارەکانی خوێن دەگەیەنێت.

پزیشکان رێنماییمان دەکەن رۆژانە لە دەوری دوو هەزار و 300 ملیگرام زیاتر خوێ نەخۆین.

کافین

تاکو ئێستا بیرت لەوە کردووەتەوە بۆچی چاو و قاوە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی سەرئێشە؟

کاتێک دووچاری سەر ئێشە دەبیت، دەمارەکان فراوان دەبن و پڕ دەبن لە خوێن و کشان روودەدات، ئەمەش وادەکات سەرئێشەکە بەردەوام بێت.

کاتێک کافێن دەخۆیتەوە یان دەخۆیت، دەمارەکان تەسکدەبنەوە و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی سەرئێشەکەت کەمتر ببێت.

خواردنەوەی یەک بۆ دوو کوپ قاوە هیچ زیانێکی نییە، بەڵام خواردنەوەی زیاد لە چوار کوپ قاوە لە رۆژێکدا، فشاری خوێن زیاد دەکات.

خواردنە چەورەکان

ئەو چەورییانەی کە لە کێک و بسکیوت و کرێمدا هەن دەبنە هۆی تەسکبوونی دەمارەکان.

هەروەها خواردنی گۆشتی چەور و ئەوانەی لەناو تاوەیەک رۆن سوور دەکرێنەوە، دەمارەکان تەسک دەکەنەوە.

خۆ پاراستن

جیا لە دوور کەوتنەوە لەو خواردنانەی زیان بە دەمارەکان دەگەیەنن، دەتوانی بەم سێ رێگایە تەندروست دەمارەکان بپارێزیت.

وازهێنان لە جگەرە کێشان

وەرزشکردنی بەردەوام

مەساجکردنی تەواوی لەش

سەرچاوە: YourWellness

 H.J