سه‌یرترین دزی ئه‌مساڵ له‌ ئه‌مه‌ریكا

دزێك وه‌ك میوانێك هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات و ده‌بێته‌ هاوڕێی خاوه‌ن ماڵ

K24 - هه‌ولێر:

لە ویلایه‌تی مه‌ینی باكووری رۆژهه‌ڵاتی ئه‌مه‌ریكا، پیاوێك بە شێوەیه‌كی نایاسایی چووەته‌ ماڵی هاووڵاتییه‌ك، دوای ئه‌وه‌ی نانی خواردووه‌ و تەماشای تەلەفزيۆنی کردووه‌ و جلی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌شی لەبەر کردووه‌، بە بێ ئەوەی خاوه‌ن ماڵ ھیچ گومانێكی لێ بكات، بە ئۆتۆمبێلی خۆی گەیاندیە شوێنی مەبەست.

به‌ گوێره‌ی راپۆرتێكی ئاژانسی هه‌واڵی AP، بنکەی پۆلیسی یۆرك لە ویلایەتی مەین، رایگه‌یاندووه‌، درێك تاربۆك، تەمەن 35 ساڵی، بە شێوەی نایاسایی چووەتە ماڵێك خۆی شووشتووه‌ و جلی خاوه‌ن ماڵی لە بەرکردووە و نانی خواردووە، تا ئه‌و كاته‌ی خاوه‌ن ماڵەکە هاتووەتەوە و تەماشای تەلەفزيۆنی کردووە.

پیاوه‌كه‌ به‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ی گوتووه‌، بە هەڵە هاتووەتە ئەو ماڵە وایزانیوە ماڵی برادەرەکەیەتی، پاشان داوای له‌ خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ کردووە، بە ئۆتۆمبێلی خۆی بیگه‌یه‌نێته‌ ماڵی خزمێكیان.

دوای ئه‌و رووداوه‌، خاوه‌ن ماڵەکە بە پۆلیسی گوته‌وە، کە باوەڕی بە قسەی ئەو کابرایە کردووە بۆیە رێك گه‌یاندوویه‌ته‌ ئەو شوێنەی کە داوای كردووه‌، ئینجا زانیویه‌تی دزی لێکراوە.

دوای ئه‌وه‌ی خاوه‌ن ماڵه‌كه‌ قسه‌كانی بۆ پۆلیس كردووه‌، لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردووه‌ و دزه‌كه‌ش ده‌ستگیركراوه‌.

ئ. م