به‌رپرسی ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئێزدییه‌كان ده‌ستگیر كرا
به مادده‌ی چواری تیرۆر داوا كرابوو
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 31/12/2018، تیمێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی عێراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ی داعشیان ده‌ستگیر كرد كه فه‌رمانی بۆ ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر ئێزدییه‌كان له شاری مووسڵ ده‌ركردووه.
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی هاوبه‌شدا هاتووه: "هێزێكی فه‌وجی ئه‌ركه له پێشینه‌كان له لیوای ئه‌ركه تایبه‌ته‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی سه‌ربازی، یه‌كێك له تۆمه‌تباران به ئه‌نجامدانی چه‌ندین تاوانی تیرۆریستییان له ناوچه‌ی قه‌یره‌وانی مووسڵ ده‌ستگیر كردووه".
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌كراوه كه "ئه‌و تۆمه‌تباره به‌رپرسی ده‌ركردنی فه‌رمانی ئه‌شكه‌نجه‌دان و ده‌ستدرێژیی كردنه‌سه‌ر ئێزدییه‌كان بووه و یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی له‌لایه‌ن دادگاوه به مادده‌ی چواری یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر بۆ ده‌رچووه".
به‌ڵام هێشتا ناو زانیاریی و ورده‌كاریی زیاتریان له‌سه‌ر كه‌سه ده‌ستگریركراوه‌كه ئاشكرا نه‌كردووه.