بەفر دەروازەیەكی سنووری ھەرێمی كوردستانی داخست

تیمەكانی راماڵین سەرقاڵی كردنەوەی رێگاكەن

K24 - ئامێدی

بەھۆی بەفربارین رێگای دەروازەی سنووری سەرزێڕ، كە ھەرێمی كوردستان و باكووری كوردستان پێكەوە دەبەستێتەوە داخرا.

سەربەست ئاكرەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی كانی ماسی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە دەروازەی سنووری سەرزێڕ 110سم بەفر باریووە و بەوھۆیەوە رێگای دەروازەكە داخرا".

گوتیشی: "تیمەكانی راماڵینی بەفر بەردەوامن بۆ كردنەوەی رێگاكە".

شەماڵ بەرچی، پەیامنێری كوردستان24 راشیگەیاند: "لە دەڤەری ئامێدی 50 بۆ 65سم بەفرباریووە و رێگای چەندین گوند داخراون".

لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بەفربارین سنووری پارێزگای دھۆكی گرتووەتەوە و لە ھەندێك ناوچە بەھۆی بەفربارینی زۆر ئاستەنگ بۆ ھاتووچۆی ھاووڵاتیان دروستبووە.

ھ.م