"ئەمساڵ مووچەی كەسوكاری شەھیدانی ھەرێمی کوردستان و عێراق هاوتا ناکرێت"
داوای گۆڕانكاری لە رێنماییەكان دەكرێت
K24 - ھەولێر
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمساڵ مووچەی كەسوكاری شەھیدانی ھەرێمی کوردستان و عێراق هاوتا ناکرێت، چونكە كاری زۆری دەوێت.
ھەدار بارزانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردستان24 راگەیاند: "ھاوتاكردنی مووچەی كەسوكاری شەھیدانی ھەرێمی کوردستان و عێراق، گەیشتووەتە قۆناخی كۆتایی و ھەموو لایەنەكان لەسەری كۆكن، بەڵام لەسەر ھاوڕانین، دەستەی خانەنشینی عێراق دەڵێ، دەبێ لەگەڵ دەستەی خانەنشینی ھەرێمی كوردستان دابنیشین و رێكبكەوین، كە دەبێ ھەندێك رێنمایی لەبارەی مووچەی كەسوكاری شەھیدان لە ھەرێمی كوردستان بگۆڕدرێت، ئەمەش كاتی دەوێت".
ئاماژەی بەوەشدا: "پێناچێ لە ساڵی 2019 مووچەی کەسوکاری شەھیدان و زیندانیانی سیاسی ھەرێمی کوردستان ھاوتای بەغدا بکرێت، بەڵام لەکاتی ھاوتاکردنەکە سەرجەم مانگەکانی 2019 هەژمار دەکرێن".