ئێران لەبارەی دۆخی دارایی ھۆشداری دەداتە ھاووڵاتیان

"پێویستە ھەمووان بە ھەستیارییەوە مامەڵە بكەن"

K24 - ھەولێر

سەرۆك كۆماری ئێران داوا لە گەلی ئێران دەكات، رەچاوی دۆخی ئابووری وڵاتەكەیان بكەن و كارەبا و ئاو بە رادەیەكی كەمتر بەكاربێنن.

بەگوێرەی ئاژانسی ھەواڵی ئێرنای ئێرانی، حەسەن روحانی سەرۆككۆماری ئێران، داوا لە گەلی ئێران دەكات، دەستیان بە ئاو و كارەبای وڵاتەكە بگرن و پێویستە ھەمووان بە ھەستیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو دوو كەرتەدا بكەن، بەو پێیەی كە دوو شوێنی ستراتیژیان ھەیە لە ژێر خانی بنەڕەتی وڵات.

 ئەم داوایەی روحانی ھاوكاتە لەگەڵ ئەو دۆخە خراپەی ئابووری كە ئێران پێیدا تێدەپەڕی.

روحانی راشیگەیاند، تێكڕای ئەو ئاو و كارەبایەی كە لەلایەن گەلی ئێرانەوە بەكاردێن، زۆر زیاترە لە پێویست و ئەگەر كار لەسەر راگرتنی ھاوسەنگی لە بەكارھێنانیان نەكرێ و زیاتر لە 30% بەكاربھێندرێ، ئەوە دۆخەكە قووڵتر دەبێتەوە.