3 ھەزار كۆمپانیای توركیا مایە پووچ دەبن
زۆربەیان لە كەرتەكانی حكوومیدا كار دەكەن
K24 - ھەولێر
قەرزێك بە بەھای 6 ملیار دۆلار ھەڕەشە لە بانكە توركییەكان دەكات و وەزارەتی بازرگانی توركیا رایگایەند، لە ماوەی ئەمساڵدا نزیكەی 3 ھەزار كۆمپانیا مایەپووچ بوونە.
بەگوێرەی وەزارەتی بازرگانی و گومرگەكان لە توركیا، ژمارەی ئەو كۆمپانیانەی كە مایەپووچ بوونی خۆیان راگەیاندووە لە ماوەی 3 مانگی كۆتایی ساڵی 2018، گەیشتووەتە 3 ھەزار كۆمپانیا كە زۆربەیان لە كەرتەكانی حكوومیدا كار دەكەن.
بەپێی دوایین ئاماری دەستەی چاودێری بانكە توركییەكان، قەرزی سەر كۆمپانیاكان بەگشتی گەیشتووەتە نزیكەی 6 ملیار دۆلار و بانكەكان جەختیان لەوە كردووەتەوە كە ئەو بڕە قەرزە زۆرەی لەسەریانە، مەترسییەكی یەكجار زۆری لەسەر بوودجە ھەیە و پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ ساڵێكی دژوار تێپەڕێنن.