مووچه‌ی مانگێكی كرێكارانی ئێران به‌شی 10 رۆژ ناكات
كرێكاران لە دۆخێكی خراپدان
K24 - ھەولێر
ئه‌ولیا عه‌لی به‌یگی، سكرتێری گشتیی خانه‌ی كرێكارانی پارێزگای كرماشانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، رایگه‌یاند: "مووچه‌ی مانگانه‌ی كرێكارانی ئێران، به‌شی زیاتر له 10 رۆژی خێزانێكی چوار كه‌سی ناكات."
به‌هۆی قه‌یرانه داراییه‌كانی ئێران و به‌رزونزمی نرخی دراو و زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ڵاوسان. دۆخی كرێكارانی ئه‌و وڵاته به‌ره‌و خراپتربوون ده‌چێت و ئه‌و كرێیه‌ی كه مانگانه وه‌ریده‌گرن به‌شی 10 رۆژی پێداویستیه‌كانی ژیانیان ناكات.
هه‌روه‌ها به‌یگی ئاماژه‌ی به‌وه ده‌كات، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دراوی بیانی له شاره بچووكه‌كاندا زیاتره له‌چاو شاره گه‌وره‌كاندا و به‌و هۆیه‌وه باری گوزه‌رانی كرێكاران له شاره بچووكه‌كان زۆر سه‌ختتره.
به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر تومه‌نی ئێران، نزمترین مووچه له ئێران له 450 دۆلاره‌وه بۆ 320 دۆلار دابه‌زیووه.
سەرچاوە: ئەنادۆڵ