كاديرێكى يهكێتى: له گفتوگۆ لهگهڵ پارتيدا پرسى پارێزگارى كهركووك له پێشينهى كارهكانه
پرسی پارێزگاری كەركووك لە پێشینەی كارەكانیانە
K24 – سلێمانى:
تائێستا چەندین كۆبوونەوەی نێوان لایەنەكان بۆ پێكھێنانی كابینەی نوێی حكومەت ئەنجامدراون، بەڵام ئەنجامەكانیان بە روونی دیار نییە.
فەھمی بورھان، ئەندامی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتی نیشتمانی كوردستان رايگهياند، پرسی پارێزگاری كەركووك لە پێشینەی كارەكانیانە و داواكاراییەكانیشیان بە شاندی پارتی داوە.
ههر لهو چوارچێوهيهدا بههرۆز عهلى ههڵسوڕاوى بزووتنەوەی گۆڕان رایگهياند، لەگەڵ پارتی لێكتێگەیشتنی باشیان ھەیە و چاوەڕێی وەڵامی داواكارییەكانیان دەكەن.
ھاووڵاتییانی ھەرێمی كوردستان چاویان لە لایەنە سیاسیيەكانە تا بە زوويی بكەونە رێككەوتن و كابینەی نۆیەمی حكومەتی ھەرێمی كوردستان پێكبهێنن، بۆ ئەوەی لە پێناو بەرژەوەندی گشتی بتوانن خزمەت بە خەڵكی كوردستان بكەن و سازش لەسەر ھەندێك لە داواكارییە حزبییەكانیان بكەن. بۆ ئەوەی كوردستان بەرە و داھاتوویەكی روونتر ھەنگاو بنێت.